سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری خۆی بۆ ئەو ڕێوشوێنانە دووپاتکردەوە، کە لە لایەن محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێڕاقە گیراوەتەبەر بە مەبەستی چاککردنی دۆخی خەڵک.
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان، کە لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی ئەنجامیاندا، پشتگیری خۆیان بۆ حکومەت دووپاتکردووەتەوە.
هەروەها سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لەسەرۆک کۆماری ئێڕاق کردووە، سزای لە سێدارەدان بەسەر تاوانباران، کە خوێنی ئێڕاقییەکانیان ڕژاندوە پەسەند بکات.
هاوکات داوایان لە محەمەد شەیاع سوودانی کردووە، کار بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لە پەڕڵەمان و هەموواری یاسای هەڵبژاردن و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە بکات، کە ئەوانیش بە تەواوی پشتگیری ئەو هەنگاوانە دەکەن.
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و محەمەد شەیاع سوودانی شەوی چوارشەممە #04-01-2023# ئەنجامدراوە و بەشێکی گفتوگۆکانیش تایبەت بووە بە پرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری ئێڕاقی. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 631 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!