بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی #سلێمانی# ئاماری ڕێژەی سەوزایی پارێزگاکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە لە دوای ڕاپەڕینەوە ڕێژەی سەوزایی سێ هێندە زیادی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ڕووبەری سەوزایی لە سلێمانی گەیشتووەتە لە 19.6٪ کە دەکاتە 12 ملیۆن و 780 هەزار مەتر دووجا و بەو پێیەش بێت ڕێژەی سەوزایی زیادی کردووە.
باس لەوەشکراوە: لە دوای ساڵی 1991ەوە ڕێژەی سەوزایی لە سلێمانی سێ هێندە زیادی کردووە لە کاتێکدا گەشەی پارێزگاکەش شەش هێندە زیادی کردووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەڵمەتی ڕواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر ڕاسپاردەی #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم دەستیپێکرد. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 556 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!