ناونیشانی بابەت: پاککەرەوەی پێست (غسول) بەکاری بهێنم یان نا؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
پاککردنەوەی پێست چ بە ماددەی کیمیایی بێت (ئەو غسولانەی لە بازاڕدان بە شێوەی سابوون، جێڵ، گیراوە) چ لە ڕێی پرۆسیجەرێکەوە بێت لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی پێستەوە، پێداویستیەکی گرنگی مرۆڤە بۆ پاراستنی پێستی.
پاککردنەوەی پێست پڕۆسەیەکی گرنگە و بۆ هەر کەسێک دەشێت جیاواز بێت!
هەڵبژاردنی بەرهەمێک بۆ پاککردنەوەی پێست دەکرێت
پێستەکە خراپتر بکات یان ئەکرێت پێستەکە باشتر بکات.
بە پێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان ئەو پاککەرەوانەی وەکوو سابوون یان گیراوەکان کە هێزی پاککەرەوەیان مامناوەندە بۆ پێستی زۆر نەخۆش گونجاون وەکوو ئەو کەسانەی هەستیاری پێستیان هەیە، یان ئەکزیما، زیپکە
یاخود نەخۆشی گوڵی پەمەییان هەیە ئەتوانن ئەو جۆرە پاککەرەوانە بەکاربهێنن.
ئەو سابوون و غسولانەی بەهێزن بۆ زۆربەی پێست نابن چونکە پێستەکە وشک ئەکەنەوە و زیان بە چینی پارێزەری پێست ئەگەیەنن بۆیە پێویستە بە پێ ی ڕێنمایی پزیشک بەکاربهێنرێن. [1]