ناونیشانی بابەت: هەندێک زانیاری گرنگ لەسەر بالوکەی ئەندامی زاوزێ
ناونیشان: د. #شادیار حەمەلاو#
ئەم بالوکەیە کە یەکێکە لە ناسراوترین نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکان، کە تووشی کۆئەندامی زاوزێی هەردوو ڕەگەز دەبێت.
ئەم بالوکەیە بریتییە لە گەشەیەکی نائاسای چینی سەرەوەی پێست کە وەک گرێیەکی بچووک دەردەکەوت، هۆکارەکەشی بوونی ڤایرۆسێکە بەناوی (HPV) .
ئەم ڤایرۆسە زۆر بەهێزە بەرگەی شوێنی گەرم و شێدار دەگرێت و زیاتر لە 100 جۆری هەیە.
ئەم بالوکانە لە ئەندامی نێرینەدا درووستەبن و زۆرجاریش لەنێوان ڕانەکان، بەس لە خانماندا لەدەرەوەو ناوەوەی زێ و دەوروبەری کۆم و لەسەر ملی منداڵدان درووستەبن.
نیشانەکانی بریتییە لە خوران و سووربوونەوە و هەندێجاریش خوێنبەربوون، لەگەڵ بوونی دەردراوی زێ لە خانماندا.
سەرەکیترین ڕێگا بۆ گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە بریتییە لە جووتبوون لەگەڵ کەسی تووشبوودا، وە جووتبوونی دەم ڕێگایەکە بۆ گواستەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ناوچەی دەم و لێوەکان.
کەسانی جگەرەکێش و ئەوانەی بەرگری لەشیان لاوازە و ئەوانەی کاری جووتبوون لەدەرەوەی خێزان ئەنجام دەدەن زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە.
چارەسەری ئەم ڤایرۆسە پێویستی بە کاتە و درێژخایەنە، زۆرجار دوای چارەسەر بالوکەکان درووستەبنەوە و جارێکیتریش پێویستیان بە چارەسەر دەبێتەوە.
$ڕێگاکانی چارەسەر:-$
1- لەڕێگای بەکارهێنانی دەرمان.
2- لێزەر.
3- چارەسەر بە ڕێگای ساردکردن و بەستنی بالوکەکان (CRYOTHERAPY) .
4- سووتاندن. [1]