بەپێی کارنامەی حکومەتەکەی محەمەد شەیاع سوودانی، دەبێت لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی تەمەنی کابینەکەی دەبێت یاسای نەوت و غازی ئێراق تێپەڕێندرێت و بەو هۆیەوە کێشەکانی نێوان هەرێم #بەغدا# لە بارەی هەناردەی نەوت کۆتایی پێبێت.
ڕێککەوتنێکی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و چوارهەماهەنگی بۆ ڕەشنووسی یاسای نەوت و غاز هەیە کە بەپێی ڕێککەوتنەکە ڕەچاوی مافی هەرێم دەکرێت لەبارەی هەناردەی نەوت.
بەپێی ڕێککەوتنە نهێنییەکەی پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشنیاری درووستکردنی سێ کۆمپانیای حکومی کراوە بۆ هەرێم و ئەو سێ کۆمپانیایە دەبەسترێنەوە بە وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدڕاڵەوە، بەڵام ئەرکی بەڕێوەبردن و درووستکردنیان دەدرێتە هەرێم.
ئەرکی یەکێک لەو سێ کۆمپانیایە تایبەت دەبێت بە هەناردەی نەوت و یەکێکیانیش تایبەت دەبێت بە غاز و کۆمپانیای سێیەمیش تایبەت دەبێت بە بەرهەمە سوتەمەنییەکانی وەک بەنزین و نەوتی سپی و گازوایل.
کێشەی سەرەکی بەردەم ڕێککەوتنە نهێنییەکەی نێوان پارتی و چوارچێوەی هەمانگی، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییە کە لە شوباتی ساڵی ڕابردوو بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی دەرکرد و هەناردەی نەوتی هەرێمی بە نایاسایی لە قەڵەمدا. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 445 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!