بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی #سلێمانی# هەڵمەتێکی بۆ پاراستنی خەڵک لە خۆراکی ناتەندرووست ڕاگەیاند.
#سەباح هەورامی# بەڕێوەبەری تەندرووستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانامەنووسیدا ڕایگەیاند: شاری سلێمانی لەڕووی پاکوخاوێنی و خۆراکی تەندرووستەوە لە پێشی پێشەوەی شارەکانی ئێراقدایە، ئێمەش بۆ ئەوەی ئەو ڕیزبەندییە تێکنەچێت هەڵمەتێکمان بۆ پاراستنی شارەکە لە خۆراکی ناتەندرووست ڕاگەیاندووە.
وتیشی کەمپینەکە 10 ڕۆژ دەخایەنێت زیاتر لە 320 کارمەندی تەندرووستی سلێمانی بەشدار دەبن کە خۆی لە 107 تیم دەبیننەوە و 35 ئۆتۆمبێل لە پڕۆژەکە بەشدارن.
ڕاشیگەیاند: ئەم تیمانە دوو ئەرکی سەرەکییان هەیە کە یەکێکیان پشکنینە و ئەویتریان هۆشیارییە، چوار هەزار شوێن پشکنینیان بۆ دەکرێت کە 500یان خوێندنگاکانن و 500 نموونەی خۆراک و 500 نموونەی ئاو لەو شوێنانە وەردەگیرێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 570 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!