$ئاسۆی گەل$
دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991، یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بوو کە لقی هەولێری پارتی گەل بڵاویکردەوە، واتە یەکەمین ڕۆژنامەی ڕێکخراوە سیاسییەکانی کورستان بوو کە لە چاپخانەی شاری هەولێر بە ئەندازەی (A3)، لە مانگی ئابی 1991 واتا وەک ڕۆژنامەی فەڕمی چاپ و بڵاوکرایەوە.
ڕاستییەکەی پێشەنگی ڕۆژنامەگەری دوای ڕاپەڕین بوو کە ڕووخساری ڕۆژنامەی پێوەبوو، چونکە پێشتر جگە لە ڕۆژنامەی گەل کە زمانحاڵی پارتی گەل بوو، هیچ ڕۆژنامەیەکی دیکەی ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان بەو ئەندازەیە چاپ نەکرابوو، دەنگ و سەدایەکی باشی دایەوە، دواتر ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکەش هەوڵیان دا کە بەو ئەندازەیە ڕۆژنامەکانی خۆیان چاپ و بڵاو بکەنەوە. مخابن هەتا ئێستا تۆێژەران و لێکۆڵەرانی کوردستان ئاوڕیان لە ڕۆژنامەی ئاسۆی گەل نەداوەتەوە، دەنا دەبوایە گرنگی و دەستپێشخەری ئەو ڕۆژنامەیە فەرامۆش نەکرێ و لەنێو مێژووی ڕۆژنامەوانی کوردیدا جێگیر بکرابایە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=458457&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0001ی ئاسۆی گەل=KTML_Link_External_End=