ئەدا بەلای مارا، کلکی ئەقرتێنێ.
مار خشۆکێکی کوشندەی ترسناکە، کەم کەس دەتوانێت نزیکی بکەوێ، بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر چاوی لە ماڵی دنیا بێ و تەماعکار بێ و بە هیچ تێرنەبێ، لەپێناوی دەستکەوتی دنیایی و ماددییدا، بە ئاشکرا هەڵپە بۆ هەموو شتێک بکات گەر شتەکە ترسێنەر و کوشندەش بێت. [1]