ناونیشانی بابەت: هۆکاری دەرکەوتنی خاڵی قاوەیی چییە لەسەر پێست ؟ ئایا مەترسیدارە؟ چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
ئەم حاڵەتە بریتییە لە دەرکەوتنی خاڵی قاوەیی تەخت کە هیچ ئازار و خورانێکی نییە، واتە بەتەواوی بێزیانە.
هۆی سەرەکی درووستبوونی ئەم خاڵانە بریتییە لە بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی سەروبنەوشەیی کە لە هەتاودا هەیە بەتایبەت ئەو کەسانەی کەماوەیەکی زۆر لەبەر هەتاودا دەمێننەوە.
خاڵەکان بەزۆری لەو شوێنانەدا دەردەکەون کە هەتاو لێیاندەدات وەک پشتی دەست، قۆڵ، قاچ ونێوچەوان.
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا خاڵەکان زیاتر دەردەکەون بەتایبەت سەروو تەمەنی 50 ساڵی.
ئەوانەی ڕەنگی پێستیان کاڵە زۆرتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.
$سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە ئەگەر خاڵەکان:$
1- ڕەنگیان زۆر تۆخ بوو.
2- قەبارەی خاڵەکان بە خێرایی زیادی دەکرد.
3- لێواری خاڵەکان ڕێک نەبوون.
4- ئەگەر خوران و سووربوونەوە و خوێنلێهاتنی لەگەڵبوو.
گەر کەسەکە خوازیاری چارەسەربوو ئەوا ئەتوانرێ بە ڕێگای لەیزەر یاخود کرێمی تایبەتیەوە چارەسەری حاڵەتەکەی بکرێت. [1]