ناونیشانی بابەت: ئایا حەبی چارەسەری زیپکە (ئایزۆتریتینۆن) دەبێتە هۆی زیادبوونی مووی دەمووچاو لە خانماندا؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
حەبی ئایزۆتریتینۆن کە لەناو خەڵکدا بە حەبی زیپکە یاخود حەبە سوورەکە ناسراوە، یەکێکە لەو دەرمانە کاریگەرانەی کەبۆ چارەسەری زیپکەی گەورە بەکاردێت.
زۆرێک لە چارەخوازە ئازیزەکانمان کاتێک ئەم دەرمانەیان بەکارهێناوە باسی ئەوە دەکەن کەبەهۆیەوە مووی دەمووچاویان زیادی کردووە.
تا ئێستا 2023 هیچ توێژینەوەیەکی ورد و دەقیقمان نییە.کە بیسەلمێنێت ئەم دەرمانە ببێتە هۆی زیادبوونی مووی دەمووچاو.
ئەو چارەخوازە بەڕێزانەی کەبەهۆی بوونی زیپکەی گەورەوە ئەم دەرمانە بەکارەهێنن و لەگەڵیا مووی دەمووچاویان زیادی کردووە، ئەکرێ کێشەی تێکچوونی هۆڕمۆنیان هەبێت وەک زیادبوونی هۆڕمۆنی نێرینە.
بۆیە لە حاڵەتی زیادبوونی مووی دەمووچاودا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بە دیاریکردنی هۆکارەکان، چارەسەری پێویست وەربگرن و دوربکەونەوە لە بەکارهێنانی چارەسەر سرووشتییەکان چونکە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,043 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!