#سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە #22-01-2023# ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین لە کۆبوونەوەکانی داهاتوی مەکتەبی سیاسیدا پێداچونەوەیەک بەو ڕێککەوتنامە سیاسییەکانەدا بکەین کە کردومانە و ئەگەر پێویست بکات ڕێککەوتنامەی نوێ ئامادە دەکەین. لەبارەی پرسی پێکهاتەکان، سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک کەس هەیە کادیرە لە حزبێکی سیاسی دەیەوێت بەناوی پێکهاتەکانەوە کورسییەکی هەرزانی دەستبکەوێت و دەیەوێت تەفسیری خراپ بکات. بۆیە ئەو سەرکردەیەی یەکێتی دەڵێت: ئێمە ناڵێین با کەمبکرێتەوە، بەڵام پێکهاتەی تورکمان و کریستیان پێویستە نوێنەری تورکمان و کریستیان بن، نە نوێنەری پارتی بێت نە نوێنەری یەکێتی بێت ئەگەر یەکێتی و پارتی کێشەیان هەیە ئەوان پەیوەندیان بەو بابەتەوە نەبێت، چۆن کاتی شەڕی ناوخۆ بێلایەن بوون با کاتی ئاشتیش بێلایەن بن. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 714 مرة