دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە ڕووداوی هێرشکردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای مێردینی تورکیا زۆر خەمبارم. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەوە دڵنیام حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوە ئاشکرا بکرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.
مسعود بارزانی
19ی کانوونی دووەمی 2023[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!