$چۆن شەوی قەدر بناسینەوە؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
جوڵە لەپڕ و نالەخۆکانی سەد ساڵی ڕابردوو لەو جوگرافیایەی کە بە جوگرافیای ئیسلام ناسراوە وایکردووە موسوڵمانان هەمیشە چاوەڕێی سەرکردەی دەرەکیی و موعجیزەیەکی دەرەکیی بن بۆ ئەوە ژیان و ژیارە ئیمانیی دینییەکەیان بۆ ئیسڵاح بکات. ئەم چاوەڕوانییە دەرەکیانە بە جۆرێک کاریگەر بوون تەنانەت دیوە ئیمانییەکەی نێو دینەکەشیانی بەخۆیان ئالوودە کردووە. هەموو شتێک لای ئەمان بە شۆڕشی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ڕەنگڕێژ بووە.
سەد ساڵی ڕابردوو لە جەمالەدینی ئەفغانی بۆ یوسف قەرزاویی دۆخی دین و ئیمان دۆخێکی حەرەکیی بێ تیۆر و بێ مەرجەعێکی تیۆریزەکراو بووە. جوڵەی موسوڵمانان جوڵەیەکی ئینترۆپیانە بووە. ئێنترۆپی لە کیمیادا بە واتای جوڵەی گەرد و گەردیلەکان دێت لە سیستمەوە بۆ عەشوائییەت یان لە ڕێکییەوە بۆ ناڕێکی. بێ ڕوئییەیی و بێ ڕوئیایی دونیای ئیسلام لەبەرانبەر ڕووداوەکانی ڕۆژەوە لەلایەک و کەوتنە ژێر کاریگەریی ئەوەی بەسەریاندا دێت لەلایەکی دیکەوە کارێکی کردووە نەتوانن کاریگەریی لەسەر کۆی ئەوەی بەسەریان دێت لە ڕووداو بەجێبهێڵن. تۆش کاتێک دەکەویتە ژێر کاریگەریی ڕووداوێک بە دڵنیایی ناتوانیت کاریگەریی لەسەر ئەو ڕووداوە دابنێیت و لە خێرایی وێرانە وخراپییەکانی کەم بکەیتەوە.
ئەم مانەوەیە لەژێر کاریگەریی ڕووداودا کارێکی کردووە دونیای موسوڵمانان ئەوەی کە لەم سەد ساڵەدا کردوویانە هەمووی لە زیهنییەت و خەیاڵدانێکی پانیکییەوە بووبێت نەوەک ستراتیژی کار یان جوڵەی ئیمانیی و ناوەکییەوە بووبێت. ئەم جوگرافیایە نە ئیمانداری باشی بەرهەم هێناوە نە توانیوێتی کەسێکی تۆکمەی وا درووستبکات کە خوێندنەوەی درووستی بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژەکەی خۆی هەبێت تا بەدەستەکانی خۆی ئەوەی دەیەوێت بینای بکات. هەمیشە چاوەڕوانیی لە کەسانێکی دیکە هەبووە بینای بۆ بکەن.
شۆڕش گەورەترین تێزێک بووەکە ئێمە لەڕابردوودا باوەڕمان پێهێناوە و تەفسیری هەموو دیاردە دینیی و نادینییەکانیشمان پێ کردووە. ئەم کارە تا شۆێنێک درێژ دەبێتەوە کە وابکات هەندێک چەپی پرۆ دینی تەنانەت کەسێکی وەک پێغەمبەریش وەک شۆڕشگێڕ و پرۆ پلۆریتاریا بۆ ئێمە پێناسە بکەن. کاتێکیش تۆ دێیت بە دیماگۆجییەتی شۆڕش و فەلسەفەی شۆڕشگێڕیی تەفسیر بۆ دیاردەیەکی ناسکی وەک ئیمان و ڕوئیا وستراتیژییەتی کارکردن دەکەیت ئەوا یە یەکجار ماڵی وێرانت هەردوکیت لەدەست دەردەچێت.
لە شۆڕشدا هەمیشە جووڵەکان لە درەوە بۆ ناوەوەن، لەوانەیە شوڕش لە باشترین حاڵەتدا بتوانێت دەرەوەت کەمێک بۆ چاک بکات، بەڵام مەحاڵە بتوانێت ناوەوەی مرۆڤێک ڕێک و دامەزرا و بکات و بیکاتە خاوەن عەدالەت و فەزیلەت. هەمیشە وابووە سیستمەکانی بەڕێوەبردن هۆکاری سەرەکی درووستبوونی شۆڕشەکان بوون. شۆڕش کردەیەکی ئانییە، بە پێچەوانەی ئەو قسانەی لە سیاسییەکان گوێمان لێیان دەبێت کە دەڵێت شۆڕش دەکەین، شۆڕش شتێکە خۆبەخۆ کڵپە دەسێنێت، کەسێکی دیاریکراو هەڵناسێ بە ئەنجامدانی. شۆڕش خۆی درووستدەبێت بەکەسێک و دووان درووستناکرێت.
بەڵام هەرچی ئیمان و جوڵەی ئیمانیی هەیە پێچەوانەی شۆڕش لەناوەوە بۆ دەرەوەیە، هەمیشە وابووە ئیمان و میوەکانی ئیمان چونکە لە جنسی عیشقن سەرتا دەست بۆ ناوەوەت دەبەن، ناوەوە چاک دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ چاوەڕوانیی و مەرجێکیان بۆ چاکبوونی دەرەوە هەبێت. ئەم بێمەرجیی و نەبوونی چاوەڕوانییە وایکردووە وەک تەحسیل حاسڵێک هەمیشە پاش چاکبوونە ناوەکییەکە دەرەوەش چاک بێت، بەقەولی دکتۆر محەمەد ئیقباڵ: ئیمان شت شتێکە کە کە ڕۆیشتە گیانێکەوە سەراپای دەگۆڕێت، کە ئەو گیانەش گۆڕا خۆبەخۆ هەموو جیهان و فەزا دەرەکییەکە دەگۆڕێت
ئەم هەیم�%