بە دەنگی مەلا باوەڕناکا، بە دەنگی کەر باوەڕئەکا.
لەسەر ئەم پەندە چیرۆکێک هەیە پێشوان دەڵێن: مەلا دراوسێیەکی هەبوو، زۆر بە دەست و دڵ بوو، هەر جارێک مەلا داوای شتی لێبکردایە، پێی دەبەخشی بەڵام مەلا زۆر دڵی بە شتی خۆیەوە بوو، بە کەسی نەدەدا، ڕۆژێک دراوسێکەی چووە ماڵی مەلا و داوای گوێدرێژەکەی کرد، مەلا وتی: ببورە گوێدرێژەکە لە ماڵ نییە، لەو کاتەدا گوێدرێژەکە لە تەویلەکەدا زەڕاندی، دراوسێکەی وتی: مەلا ئەوە نییە لە ماڵە، مەلا هیچی بۆ نەمایەوە وتی: تۆ بە قسەی مەلا باوەڕناکەی، بە زەڕەی گوێدرێژ باوەڕئەکەی.[1]