وشە هێزی هەیە، بەڵام شتێک هەیە لە وشە بە هێزترە. هێزێک کە لە هەموو بوون و نەبوون دایە! ئەو لە من و تۆش دایە!
ڕۆژانە وشەی قەحبە وەکوو چەکی ئەتۆمی بەکاردێت بۆ ڕێگری کردن لە ژن بەرەو بەرجەستەکردنی هێزی خوڵقێنەری کە سرووشتیترین سەرچاوەی ژنە!
وشەی قەحبە زاندانێکی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئەقڵی بۆ ژن سازکردووە، کە کەس ناوێرێت خۆی لێ بدات! چوونکە تەنیا بریندار ناکرێن، دەکوژرێن و دەخنکێن. ئەو کوژرانە ناڵێم کە گولەیەکی بێ بەها کۆتای بە ژیانێکی پیرۆز دێنێت و چرایەک خامۆش دەکات! من باس لە کوژرانە ڕۆح و دەروونیەکە دەکەم. ئەگەر ڕۆژێک بە دوو گوڵە دوو چرا بکوژێننەوە ، ڕۆژانە میلیۆنەها چرا بە وشەی قەحبە خامۆشتر دەکرێن!
بەڵام ئیدی پێویست ناکات لە وشەیە بترسیت! چونکە ئەوەی بە من و تۆ دەڵێت قەحبە لە من و تۆ دەترسێت!
ئا زەندەقی چووە لەوەی من و تۆ چراکانمان نەک تەنیا بدرەوشێتەوە، دەترسێت چرایەکی تریش بدرەوشێنینەوە!
وەرە چرات ڕۆشنە
وەرە ڕێگات ئازادە
وەرە مەترسە، بەسە ئەوان لێت دەترسن و زەندەقیان چووە! [1]
#باریکان ئیسماعیلی#
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 566 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!