#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەیەوێت فشارەکانی ئەمریکا لە بابەتی دۆلار لەسەر #سلێمانی# کەمبکاتەوە و بەو هۆیەشەوە بڕیارێکی بە بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی دەرکردووە.
بەپێی بڕیارەکە، لەمەولا سەرجەم نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو قەدەغەیە دۆلار حەواڵەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەن، یەکێتی دەیەوێت بەو هەنگاوە فشارەکانی ئەمریکا لە بابەتی دۆلار لەسەر سلێمانی کەمبکاتەوە.
ماوەی ڕابردوو فشارێکی زۆر هەبووە لەسەر بانک و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی و فشارەکانیش بە ئامانجی ئەوە بووە ناردنی دۆلار لە سلێمانییەوە بۆ ئێران کەمبکرێتەوە.
ئەمریکییەکان لە ڕێگەی بانکی ناوەندی ئێراقەوە هەڕەشەی درووستکردنی لیستێکی ڕەشی بۆ بانک و نووسینگەکانی سنووری سلێمانی کردووە، بەتایبەتی ئەگەر ناردنی دۆلار لە سلێمانییەوە بۆ ئێران بەردەوام بێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 458 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!