بەپێی بابەتێک کە لە پێگەی ئەلیکترۆنی وێب مێد دا بڵاوکراوەتەوە، شیا ینگ لی توێژەر لە زانکۆی وهان بۆ زانست و تەکنەلۆژیا لە چین وتویەتی: ئەگەر کەسێک ڕۆژانە 4 کوپ چای ڕەش یان سەوز بخواتەوە، ئەوە مەترسیی تووشبوونی بە چەندین نەخۆشیی کەمدەبێتەوە، لەسەروویانەوە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم بەڕێژەی لە سەدا 17، هەروەک نەخۆشییەکانی دڵ و سەکتەی مێشک.
توێژینەوە چینییەکە کە زیاتر لە ملیۆنێک کەسی پێگەیشتوو لە 8 وڵاتی جیاواز لەخۆ گرتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە مرۆڤ تاوەکو زیاتر چا بخواتەوە سوودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ زیاتر دەبێت.
ئەنجامی ئەم توێژینەوەیەی ئەم دواییە هەر بەوە نەوەستاوە، بەڵکوو بۆی دەرکەوتووە کە ڕۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ چای ڕەش یان زیاتر، بە تێکرایی ئەگەری مردن بەڕێژەی 9-13% کەم دەکاتەوە، ئەنجامەکانیش 498 هەزار کەس لە شانشینی بەریتانیا لە ماوەی 14 ساڵدا لەخۆگرتووە و بەراورد کراون بەوانەی چایان نەخواردۆتەوە.
لێکۆڵینەوەکە چینییەکە باسی لەوەشکردووە کە چا خواردنەوە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و هێلکەدان و پڕۆستات و شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵەش کەمدەکاتەوە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 735 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!