بوو بە عەباکەی مام ڕێوی.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵین: مام ڕێوی بۆ ئەوەی فریوی مریشک بدات و لەناکاو بیخوات، پێی دەڵێت: چووم بۆ حەج، لە گەڕانەوە عەبایەکی زۆر نایابم بۆ هێناویت، لە لانە وەرەدەر و شەو وەرە بن کەڵەکی بەرماڵان، دەتدەمێ، مریشکیش هەڵدەخەڵەتێ و شەو دەچێتە بەر کەڵەک، لەناکاو ڕێوی پەلاماریدەدات و دەیفڕێنێت و لەدوور ئاوایی دەیخوات. بە بەڵێنێک دەوترێ کە درۆزنێک دابێتی، بۆ دەسخەڕۆکردن و فریودانی کەسێک.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 719 مرة