=KTML_Bold=هەر بەرپرسێکی یەکێتی لە حکومەت، بە باش و بە خراپ باس لە لاهور شێخ جەنگی بکات لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە=KTML_End=
ڕۆژی چوارشەممە،#22-02-2023#، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە #هەولێر#، #قوباد تاڵەبانی# و تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەڕڵەمان کۆبوونەوە. بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە پەیوەندی بە پەیامەکانی #لاهور شێخ جەنگی#یەوە هەبووە و قوباد تاڵەبانی زانیاری هەبووە لەسەر جموجوڵەکانی (لاهور شێخ جەنگی) هەر بۆیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا هۆشداری توند داوەتە بەرپرسانی باڵای یەکێتی.
لە کۆبوونەوەکەدا بە گشتی باس لە نیگەرانییەکانی یەکێتی کراوە لە بارەی هەڵسوکەوتەکانی پارتی و خودی سەرۆکی حکومەت بەرانبەر بە ئیدارەی #سلێمانی# و خودی قوباد تاڵەبانی، بەڵام لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا وەزیر و ژمارەیەک لە پەڕڵەمانتار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بە جیا بانگکراون و بە ناوی قوباد تاڵەبانییەوە پەیامیان پێدراوە کە بەهچ شێوەیەک بە باش و بە خراپ باس لە لاهور شێخ جەنگی نەکەن. هەر بەرپرسێکی یەکێتیش بچوکترین کاردانەوەی هەبێت لە بارەی جوڵەکانی لاهور شێخ جەنگی لە داهاتوودا، ئەوا جگە لەوەی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، لە هەمان کاتیشدا بەگوێرەی پەیڕەوی ناوحۆی یەکێتی و بە تۆمەتی لادان لە پەیڕەوی ناوخۆ لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 526 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!