ناونیشانی بابەت: ئایا پێویستە گوێمان پاکبکەینەوە بە چیلکەی گوێ پاکەرەوە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بێگوومان نەخێر بەهیچ شێوەیەک نابێ گوێکانت دەستکاری بکەیت و پاکی بکەیتەوە لەو مادە مۆمیەیی کەتێیدایە جگە لەو کاتەدا نەبێ کە دەبێتە هۆی کپ بوون و گیران، ئەویش دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بێت.
- ئەو مادە مۆمیەی ناو گوێ زۆر بەسوودە و بەشداری دەکات لە بەرگریکردنی گوێکان لە میکرۆب و کەڕووەکان و پیسییەکان کەدەچنە ناو گوێوە وە دەوری گرنگی هەیە لە پاراستنی پێستەکەی و یارمەتیی چەورکردن و پاک ڕاگرتنی گوێ دەدات و هەروەها ڕێگرتن لە چونەناوەوەی ئاو بۆ ناو گوێکان.
- بەڵام کاتێک بو بە نەخۆشی و گوێکانی کپ کرد ئەوا پێویستە چارەسەر بکرێت و پاک بکرێتەوە بە شیوازێکی زانستی، کە ئەویش دەتوانرێ لەڕێگای شۆردنەوە بێت پاش نەرم کردنەوەی مادە مۆمییەکە بە قەترەی تایبەت، بەڵام شۆردن شیواز و تەکنیکی تایبەتی خۆی هەیە کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئەنجام دەدرێت. [1]