بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پاراستن و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەکەینەوە
جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی لە خوشک برایانی کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکان پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# باوەڕی نەگۆڕی بە فرەیی و هەمەڕەنگیی کوردستان هەیە و بە ڕێزێکی زۆرەوە لە جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەکان دەڕوانێت.
لەم بۆنە تایبەتەدا جەخت لە پاراستن و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەکەینەوە. هیوادارم سەرباری جیاوازییەکانمان، هەموومان پێکەوە بە ڕۆحێکی برایانەوە کار بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر و پرشنگدارتر بکەین. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=