ناو: بەکر
ناوی باوک: مام عەباس
ڕۆژی شەهیدبوون: #26-12-1992#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #کفری#
شوێنی شەهیدبوون: کفری
ژیاننامە
فەرماندەری مەفرەزە و پێشمەرگەی #حزبی شیوعی ئێراق# بووە، بەشداری چەندین داستان و شەڕی پارتیزانی و پێشمەرگانەی بە تاک و بە کۆمەڵ کردووە، لە ڕێکەوتی 26-12-1992 لە شارۆچکەی کفری شەهیدبووە، لە گۆڕستانی کفری لە تەنیش گڵکۆی شەهید مام بەکری باوکی بە خاک سپێردراوە.
شەهید بەکر بەشداری داستانەکانی (توکن و ئۆمەر مل و نەوجول و سەر جادەی سەنگاو و بەرەنگاریەکانی ئەنفالی ناوچەی داویە و نەبەردیەکانی گەرمیان بوو، قارەمانی سەرکەوتنەکانی
داستانەکانی دەربەند تاڵە و تەفر و توناکردنی دەبابەکانی سەرقڵا و هێزەکانی موجاهیدینی خەڵق بووە لە شاری کفری.[1]