حوشتر و قاپقاپیان نەوتووە.
قاپقاپ: پێڵاوێکی سەرپێیی دارینی بەرزە، چەرمێکی باریکی بەسەرەوەیە، لە کوردەواردا ئافرەت لەپێیدەکات (فەرهەنگی خاڵ) ، حوشتر ئاژەڵێکی باربەری گەورە و بەهێزە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە شتێک بکات یان ئەتوارێک بنوێنێت و لێی نەیەت یان لە شانوشەوکەتی نەوەشێتەوە و لێی ببێت بە عەیبە.[1]