حوشتری لێگومبووە و منەی قەرازەکەی ئەکا.
قەڕازە: زنجیری شت پێبەستن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) منە: بەدوادا گەڕان لە شتێک کە ون بووە، حوشتر ئاژەڵێکی باربەری گەورە و بەهێزە، پەندەکە بە کەسێکی نەزانی گەلۆر ئەوترێت کە لە سەودا و مامەڵەدا زیانێکی گەورەی لێکەوتبێت و بەشێکی زۆری سامانەکە لەدەستدابێت، دواتر بەدوای قازانجێکی کەمدا بگەڕێت.[1]