حوکمەت حوشتر بە عەرەبانە ئەگرێت.
عەرەبانە ئەو ئامێرەیە کە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل بەکاردێت، لە ڕۆشتندا زۆر لەسەرخۆیە، چونکە بە ئاژەڵی بەرزە ڕادەکێشرێت، حوشتریش بە دەشت و بیاباندا لە ڕۆشتن ماندوو نابێت، پەندەکە مەبەستی لە دەسەڵاتە کە وەک حوشتر لەسەرخۆ هەموو ئیشەکانی ئەنجامدەدات، پەلەی نییە، دەتوانێت نەیارەکانی بگرێت.[1]