بە خۆشحاڵييەوە پێشوازى لە ڕێککەوتنى ئەمڕۆ #04-04-2023# نێوان حکوومەتى فيدراڵيى عێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکەم بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان.
ستايشى ڕۆڵى بەڕێزان سەرۆک وەزيرانى عێراقى فيدراڵ و سەرۆک وەزيرانى هەرێمى کوردستان دەکەم کە بە گيانێکى ئەرێنى بۆ چارەسەرى، توانييان بگەنە لێکگەيشتن و ڕێککەوتن، دەستخۆشييان لێدەکەم.
سوپاس و پێزانين بۆ تيمەکانى هەردوولا کە گفتوگۆيەکى سەرکەوتوويان بەڕێوە برد و ئەم ڕێککەوتنەى لێکەوتەوە. هيوادارين وەک خۆى جێبەجێ بکرێت و ببێتە دەستپێکى چارەسەرکردنى کێشەکانى ديکەش.
دووپاتى دەکەينەوە هەرێمى کوردستان وەک هەميشە ئامادەيە بۆ چارەسەر بە گفتوگۆ و لێکگەيشتن لەسەر بنەماى دەستوور کە لە بەرژەوەنديى تەواوى عێراقدايه و دەبێتە هۆى سەقامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات. [1]
#نێچيرڤان بارزانى#
سەرۆکی هەرێمى کوردستان
#04-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=