هێزە ئەمنییەکانی شاری #هەولێر#، سێ ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد. کە بەنیاز بوون ڕووماڵی ئەو خۆپیشاندانە بکەن کە بڕیار بوو لە دژی هەبوونی گوندی لوبنانی ئەنجامی بدرێت.
بەوتەی ئەو هاووڵاتییانە، لەو پڕۆژەیەدا کاری لەشفرۆشی ئەنجام دەدرێت و ئەو کارەش پێچەوانەی داب و نەریتی کۆمەڵگەیە.
شەوی #07-04-2023# بزووتنەوەی ئیسلامی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند لە بەردەم گوندی لوبنانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن و بە نوێنەرایەتی چین و توێژە جیاوازەکانی شاری هەولێر، فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەڕڵەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی دەخوێنێتەوە لەبارەی ئەو کارە ناڕەوشیانەی کە لە بەشێکی گوندی لوبنانی شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
لەنێو دەستگیراواندا پەڕڵەمانتاری بزووتنەوەی ئیسلامی و ڕۆژنامەنووس #کۆچەر عەلی# هەیە لەگەڵ سیروان حسێن پەیامنێری کەناڵی کوردسات و وێنەگرەکەی. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 646 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!