=KTML_Bold=لاهور شێخ جەنگى لاى کونسڵخانە و نوێنەرایەتى وڵاتان، سکاڵا لە بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى دەکات=KTML_End=
لەسەر ڕووداوەکانى ئەم دواییەى #سلێمانى# و هێرشکردنە چەند ئەندامێکى سەرکردایەتى و چاودێریکردنى منداڵەکانى، #لاهور شێخ جەنگى# نامەیەک بۆ کونسڵخانە و نوێنەرى وڵاتان دەنێرێت.
بەپێى ناوەرۆکى نامەیەکى لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى ناوەرۆکەکەى بۆ کونسڵخانە و نوێنەرایەتى وڵاتانى بیانى لە هەرێمى کوردستانى ناردووە ئاماژە بە ھەوڵی دەستگیرکردنی خۆی و براکانی لە سلێمانی دەدات.
لە نامەکەدا ناوبراو، باسی #بافڵ تاڵەبانی# و دەزگا ئەمنییەکانى سلێمانى دەکات چۆن پەلاماری ئەندام سەرکردایەتییەکی ژنی داوە و ئۆتۆمبێلیان بە زۆر لێ سەندووە.
هەر لە نامەکەدا هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى، باسى دۆخی سلێمانی و بابەتی سیخوڕی و چاودێری بافڵ تاڵەبانی بەسەر منداڵەکانییەوە دەکات و باسیشى لە دانپێدانانی بە زۆرى لە کەسێک کردووە. دواتر ھەوڵی دەستگیرکردنى خۆی و #پۆڵاد شێخ جەنگی# و ڕێبوار حامی حاجی غالى دەکات. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 711 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!