لە شاری #قەسری شیرین# سەر بە پارێزگای #کرماشان# بەهۆی تەقینەوەی مین فەرمانبەرێکی دەزگای مین هەڵگرتنەوە و دژەمین بەسەختی بریندر بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، 22ی خاکەلێوەی 2723 (11ی ئەپریلی 2023) ئەندامێکی دەزگای مین هەڵگرتنەوە و دژەمین لە کاتی پووچەڵکردنەوە و هەڵگرتنەوەی میندا لە شاری قەسری شیرین بەسەختی بریندار بوو.
ئەو فەرمانبەرە پاش ئەوەی کە بریندار بووە بۆ نەخۆشخانەی ئەبولفەزلی عەباسی ئەو شارە گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە 45 ساڵە، بەهۆی تەقینەوەی مین، مەچەکی دەستی چەپی و پەنجەکانی دەستی ڕاستی پەڕیون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ساڵی 2722دا لانی کەم 28 هاووڵاتی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە 10 کەسیان گیانیان لەدەست داوە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 612 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!