=KTML_Bold=ڕێگە نادەین هیچ بەرپرسێکی حزبی و حکومی بەشداری یادی ئەنفال بکات=KTML_End=
کەس وکاری ئەنفالکراوانی #گەرمیان# لە بەیاننامەیەکدا ڕای گشتی ئاگادار دەکەنەوە کە ئەمساڵ 2023 بۆ یادی تاوانی ئەنفال ڕێگە نادەن هیچ بەرپرسێکی حکومی وحیزبی بەشداری ئەو یادە بکات.
کەسوکاری ئەنفالکراوان دەڵێن ”ڕێگە نادەین بەرپرسان، خۆیان هەڵبکێشن و بەڵێنی گەورە گەورەمان پێ بدەن و توانای جێبەجێکردنیان نەبێت. دوای یادەکەش تا ساڵێکی تر ئامادە نەبن بمانبینن و گوێ لە داواکاری و داخوازییەکانمان بگرن”.
لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە ”بۆ ماوەی پێنج ساڵە، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادە نییە تەنانەت بمانبینێت. دوو ساڵە سەرۆکی حکومەتیش بەهەمان شێوە ئامادە نییە بمانبینیت. بۆیە ئەمساڵ 2023 ئێمەش ڕێگە نادەین نەخۆیان و نەدار و دەستەکانیان کە هیچیان پێنەکراوە و پێیان ناکرێت بێنە یادەکە وخۆیان هەڵکێشن”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ”داوا لە سەرجەم کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان و ئەو ئازیزانەمان کە چەند ساڵە بایکۆتی یادەکەیان کردووە ڕۆژی یادەکە لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی هەمووان بەیەک دەنگ پیشانی بدەین کە ڕێگا بەهاتنی هیچ بەرپرسێکی حکومی و حیزبی نادەین”. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 437 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!