خووی ئەوی گرتووە و بۆنی ئەو ئەدا.
خوو: ڕەوشت و ئاکار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و بە کۆمەڵ پێکەوە دەژین، پێکەوە ژیانیش وادەکات کە مرۆڤەکان لاسایی ئاکاری یەکتر بکەنەوە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە چاو لە کەسێکی تری هاوژیانی بکات و بیەوێت بچێتە سەرخووی ئەو. [1]