خۆ قارچک نییە، لە زەوی دەرهاتبێت.
قارچک: کارک خۆراکێکی بەهادارە، لە وەرزی بەهاردا لە زەوییەوە هەڵدەتۆقێ، سەرێکی پانی بن پەڕپەڕی هەیە، بەزۆری لە دوای هەورەبرووسکە لە زەوییەوە لەناکاو دێتەدەر، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە دەوروبەرەکەی بە بێکەسی بزانن، واتە: لە ژیاندا کەس بێکەس نییە. [1]