بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر) ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەکانیان لە کەشێکی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بکەن و کۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت کە لە ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە. [1]
بمێنن لە خێر و خۆشیدا
#مەسعود بارزانی#
#18-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=