دکتۆر وینفرید کۆیتاجیباس لەوەدەکات #گێزەر# سوودێکی زۆری بۆ تەندرووستیی و جوانیی مرۆڤ هەیە، بەوپێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا گرنگەکان بۆ تەندرووستیی، وەک ڤیتامین ئەی کە گرنگە بۆ تەندرووستی چاو، ڤیتامینەکانی بی کە گرنگن بۆ تەندرووستیی دەمارەکان، ڤیتامین سی کە گرنگە بۆ سیستەمی بەرگریی لەش، ڤیتامین E کە گرنگە بۆ تەندرووستیی پێست و جوانیی، هەروەها ڤیتامین K کە گرنگە بۆ تەندرووستیی خوێن.
ئەو پزیشکە پسپۆڕەی بواری خۆراکیی چارەسەریی لەئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، گێزەر دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسنیش کە گرنگە بۆ تەندرووستیی خوێن، هەروەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم کە گرنگن بۆ تەندرووستی دڵ و ماسوولکەکان.
هەروەک دەڵێت: گێزەر دەوڵەمەندە بەمادەی بیتا کارۆتین کە یارمەتیی درووستکردنی جۆرێک لە قەڵغانی پارێزەر دەدات لە پێستدا، کە خانەکانی پێست لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت.
ئەوەش هاتووە، گێزەر ڕیشاڵی خۆراکیی تێدایە کە گرنگە بۆ تەندرووستی کۆئەندامی هەرس، هەروەک پێکهاتەی کارۆتینۆید کە مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەپارێزێت.
گێزەر بەوەش جیادەکرێتەوە کە کالۆرییەکی کەمی تێدایە؛ بەوپێیەی 100 گرامی تەنیا 39 کالۆری تێدایە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە خۆراکێک کەیارمەتیی دابەزاندنی کێشی جەستە بدات. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 571 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!