لەدوای بڵاو بوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لەنێو منداڵاندا لە سنووری پارێزگای #هەڵەبجە# و #سلێمانی#، هەروەها تووشبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵان لە دوای فشارەکانی تەندرووستی هەڵەبجە وەزارەتی تەندرووستی هێنایە سەرخەت و بڕیاری درووستکردنی لیژنەیەکی دا. لە چەند ڕۆژی ڕابردوو حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بە شێوەیەکی بەرفراوان لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەوە، بۆیە هەر زوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندرووستیی هەڵەبجە هۆشداری لەسەردۆخەکەدا و بەپەلە داوای لەوەزارەتی تەندرووستی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچن و چارەسەری خیرا بگیرێتەبەر. هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندرووستی هەڵەبجە داوای لە تیمێکی پزیشکی ئێرانی کرد سەردانی پارێزگاکە بکات بە مەبەستی پێدانی هاوکاریکردن و چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لەنێو منداڵاندا و تیمەکە سەردانی شارەکەیان کرد. دوێنی دووشەممە #24-04-2023#، لەدوای فشار و داواکارییەکانی تەندرووستیی هەڵەبجە و لەدوای تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو، وەزارەتی تەندرووستی لە فەرمانێکی وەزاریدا بڕیار لەسەر درووستکردنی لیژنەیەکی حەوت کەسی دا، بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆخی تەندرووستی منداڵان و مەترسییەکانی نەخۆشییەکە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 384 مرة