زۆرینەی خانمان لە وەرزی زستاندا تووشی گرفتی قلیشاوی پێیەکانیان دەبن و ئەمەش بێزاریان دەکات و ئازاریان دەدات، بەتایبەت کاتێک پێڵاو لەپێ دەکەن، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت چارەسەری ئەم گرفتەی پێیەکانت بکەیت.
=KTML_Bold=1. سۆدەی نان=KTML_End=
دوو کەوچک سۆدەی نان بکەرە ناو ئاوی گەرم، دواتر قاچتی تێبکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، بە پێی کات ئەم گرفتە کەم دەبێتەوە، پێویستە بەردەوامبیت لەسەری.
=KTML_Bold=2. مۆز=KTML_End=
مۆز بە سوودە بۆ چارەسەری قلیشاوی، مۆزێک بکەرە ناو خەڵاتەوە، بیدە لە قاچەکانت بۆ ماوەی 10 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتەی جارێک دووبارەی بکەرەوە.
=KTML_Bold=3. خوێ=KTML_End=
یارمەتیی لابردنی پێستە مردوەکانی پێ دەدات، هەندێک خوێ بکەرە ناوی ئاوی گەرم، بۆ 10 خولەک قاچەکانتی تێبکە، دواتر قاچت وشک بکەرەوە و کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە و گۆرەوی بکەرە قاچت تا بەیانی. [1]