ئەگەر حوشتر باڵی هەبوایە، لەسەربانان دەیانبەستەوە.
حوشتر: ئاژەڵێکی گەورەیە و کێشی قوورسە، بە سرووشت لەسەرخۆ و هێواش دەڕوات بەڕێدا. سەربانی ماڵان لە کۆندا هەموو گڵ بووە، گەر شتێکی گەورە بکەوتایە بەسەریدا، بێگومان دەیڕووخان، حوشتر لەبەر گەورەیی نابرێتە سەربان. پەندەکە واتە: هەندێکجار لە کۆمەڵگەدا شتی سەیر ڕوودەدات کە لە ئاست پەشبینی کەسدا نییە.[1]