لەبەر خاتری عەدلە خانی شاعیر کە بەپێچەوانەی قانعی برایەوە تەنیا یەک دێڕ شیعری لەسەر فەرشێکی چنراو بۆ ئێمە بەجێماوە، لەبەر خاتری خاتوو ئەختەر کابان کە دەکرا وەک #کەریم کابان# و #قادر کابانی# برای ھونەرمەندێکی ناسراوی ئێمە بێت کەچی تەنیا لە پرسەدا گوێمان لە دەنگە ناوازە و لاواندنەوەکانی بوو، لەبەر خاتری ماریا کە فریای تۆمارکردنی یەک گۆرانی کەوت پێش ئەوەی بیکوژن، لەبەر خاتری مەستوورەی ئەردەڵانی مێژوونووس و شاعیر کە سەد ساڵ دوای مەرگی خۆی شیعرەکانی کۆکرانەوە، لەبەر خاتری زەینەب خانی خوشکی دڵدار کە بە پێچەوانەی براکەیەوە سەد ساڵ دوای نووسینی شیعرەکانی، بەهەمەکانی کۆکرانەوە و چاپکران، لەبەر خاتری ھەموو ژنە بێدەنگ کراو و پەراوێزخراوەکانی کوردستان و ھەموو جیھان پێویستە بەردەوام بین لە خەباتدا، پێبکەنین، ھیوامان ھەبێت. بژی خەباتی ژنان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران. ھەتا ئەبەد: ژن، ژیان، ئازادی! [1]
#چۆمان ھەردی#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 752 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!