#پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# گڵۆپی سەوزیان بۆ ئەو ڕێککەوتنە هەڵکرد، کە لەنێوان #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و #قوباد تاڵەبانی# جێگری واژووکرا.
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، کە لە #سلێمانی# ئەنجامدرا، تاوتوێی ئەو ڕێککەوتنە کراوە لەنێوان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی واژووکراوە.
لە کۆبوونەوەکە هەردوولا ڕەزامەندییان لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەربڕیوە و جەختیشیانکردووەتەوە، وەک حیزب پاڵپشتی ڕێککەوتنەکە دەکەن و دەبێت وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
پارتی و یەکێتی باسیان لەوە کردووە، وەک حیزب لەمەولا نابێت دەستوەردان لە کاروباری حکومەت بکەن، بۆ ئەوەی هەریەکە لە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بتوانن دەسەڵاتەکانیان لە ناوچەکانی خۆیان جێبەجێبکەن و کێشەیان بۆ درووست نەکرێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 479 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!