بەڕێز کاک سیروان مامۆستا مەلا محەمەد بەحرکەیی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە ڕەسوڵ پیرداود)، دایکی بەڕێزتان و خێزانی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری کۆچکردوو مامۆستا مەلا محەمەد بەحرکەییم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#