سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، #04-06-2023#، جوتیارانی کورد و تورکمانی گوندەکانی تۆپزاوە و ترکەڵان و بڵاوە و چەرداخلی و گردی چاڵاو لەسەر ڕێگای ”کەرکووک- بێجی” لە نزیک چوارڕێیانی تکریت گردبوونەوە.
خۆپیشاندانی جوتیارانی کورد و تورکمان، دژی درووستکردنی لیژنەیەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی #کەرکووک# لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری ئێراق پێکهێنراوە و بڕیارە ئەمڕۆ ڕووپێوی زەوی ئەو گوندانە بکات.
زەوی جوتیارانی ئەو گوندانە دوو گرفتی سەرەکی هەیە کە یەکەمیان بریتییە لە بوونی عەرەبە هاوردەکان. گرفتی دووەمیشیان بوونی پلانی سوپای ئێراقە بۆ درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ سوپا لەسەر زەوی جوتیارانی ئەو گوندانە کە دانیشتوانەکەی کورد و تورکمانن.
ڕووبەری زەوی جوتیاران زیاتر لە 13 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵییە و لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە هەموو ساڵێک لە وەرزی دروێنە و چاندنی زەوییەکان ڕووبەڕووی ڕێگری عەرەبی هاوردە و هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 634 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!