دوو لە ئاداری یەک لە نیسانی، چێترە لە موڵکی خۆراسانی.
خۆراسان: بەو جێگە کوردنشینە دەوترێت کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئێستای وڵاتی ئێرانەوە، کوردان لەوێ پێی دەڵێن: کوردخانە، خاوەنی زەوی بەپیت و ئاوی زۆرن. واتە گەر لە مانگی ئادار دوو جار باران و لە مانگی نیسای جارێی باران ببارێت، پێزی بەرهەمی کشتوکاڵی زۆر و بە بڕشت دەبێت.[1]