پارتی لە نووسراوێکدا، بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسی و چالاکی و کۆبوونەوەکان و لێدوان لە کادیرانی قەدەغە دەکات.
بەپێی نووسراوێک کە لەلایەن سەرۆکی پارتییەوە بۆ مەکتەبی سیاسی حزبەکە نێردراوە، داوا لە بەرپرسانی حزبەکە لە حکومەت و پەڕڵەمان و ئەندامانی سەرکردایەتی کراوە کە دەبێت لێدوان و نووسین و دەربڕینی هەڵوێستەکانیان بە پێی پلان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بۆردی سەرپەرشتی و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن بێت و لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی پارتی بێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێویستە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادیرە پێشکەوتووەکان و بەرپرسانی حکومی و ئەندام پەڕڵەمانەکانی پارتی خۆیان لە بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆیان و چالاکی و کۆبوونەوەکانیان بەدور بگرن.
باس لە ئەوەش کراوە، هەر هەڤاڵێکی پارتی لە سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندن ڕەفتار و دەربڕینێکی وا نیشان بدات کە زیان بە ناوبانگی پارتی بگەیەنێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 448 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!