#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە ئۆلیڤییە دیکۆتینێ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دوا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و پرسی پڕۆژە یاسای بوودجەی ئێراق تاوتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی #06-06-2023# لە #هەولێر# بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: دڵخۆش نیم بەم دۆخەی ئێستای هەرێم و پێویست بوو پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان باشتر بوایە، بەتایبەت ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر کورد پێویستیی بە یەکدەنگی و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی خۆی هەیە، چوونکە تەحەداکانی بەردەم کوردستان ئێستا گەورەتر و زەقترن. ئاماژەی بەوەشدا؛ هێشتا کات لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەوەی بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکان، لایەنەکان بگەن بە ڕێککەوتن و یەکدەنگی بەشێوازێک کە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێت. سەبارەت بە پێگەی هەرێم لە بەغدا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا؛ ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت ڕەنگدانەوەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە، بۆیە پێویستە بەر لەهەر شتێک ناوماڵی خۆمان ڕێکبخەین، ئەوکات دەتوانین لە بەغدا بەهێزتر و یەکگرتووتر دەرکەوین و پێکەوە باشتر بەرگری لە ماف و شایستە دەستوورییەکانمان بکەین. وتیشی: بۆ ئەوەی بتوانین بەم یەکدەنگییە بگەین، دەبێت هەموو لایەکمان پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانماندا بکەینەوە.لە کۆتاییدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی کونسوڵی گشتی فەڕەنسای کرد کە پسپۆڕی تایبەت بە چاکسازیی ئابوورییان تەرخان کردووە بۆ نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران تا هاوکار بێت لە جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 629 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!