بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو شوان تەڵعەت دزەیی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (شوان تەڵعەت دزەیی) ، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (شوان تەڵعەت دزەیی) وەرزشەوانی دێرین و ڕاهێنەرێکی دڵسۆزی یاری باسکەی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان. ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەبەرەوپێشبردنی کەرتی وەرزش لە کوردستان کە ئەمەش جێگەی بەرز نرخاندنە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=