چاکەی بکە و بەئاوی دادە
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە لە زمانی عەرەبیشدا وتراوە: (سوی زین زب بشط) ، کوردیش دەڵێت: چاکەی بکە و بە ئاوی دادە، ئەمەش چیڕۆکێکی کوردەواری لە پشتە دەگێڕنەوە، کەسێک لە کەناری چەمێکەوە کۆڵکەدارێک هەڵدەداتە ناو ئاوەکەوە لە دووری هەزاران کیلۆمەتر لە خوارووی ڕووبارەکەوە دەبێتە ئاوماڵک و پیرەژنێک دارەکە کۆدەکاتەوە و دەیباتەوە ماڵ و ئاگری ئاگردانی ماڵەکەی پێ خۆش دەکات و کولێرەی پێ دەکات ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هاندانی چاکەکاری کورد وتویەتی: چاکەی بکە و بە ئاوی دادە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 288 مرة