ئاش دەرۆزەکەره
ئاش یان ئاسیاو: کارگە و شوێنی هاڕینی دانەوێڵەیە، دەرۆزەکەر، سواڵکەر: داواکردنی شت لە خەڵکی، بە یەکەوە (ئاش دەرۆزەکەرە) لەوەوە هاتووە کە خاوەنی کارگەی ئاش لەبەرانبەر هاڕینی دانەوێڵە بڕێک گەنم یان جۆ یان نیسک یان نۆکی وەردەگرت بەو بڕە دەوترا: مزە، کەواتە ئەو کەسەی خاوەنی ئاش بێت هەموو کات دانەوێڵەی هەر لە کەندوو و چاڵ و زەخیرەدان و ئاگردانان هەبووە، بۆیە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە بەهۆی کارەکەیانەوە ڕزق و ڕۆژوویان پەیداکردووە وتراوە: ئاش دەرۆزەکەرە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 316 مرة