کونە درۆ
لە وراتی کۆیە بە شارە مێروولە و هەنگ و زەنگەسوورە و زەردەواڵە وتراوە: کونە مێش یان کونە مێروولە یان کونە زەردەواڵە، بەلانەی کەروێشک و ڕێوی و گورگیش وتراوە: کونە کەروێشک یان کونە ڕێوی یان کونە گورگ، کەواتە: کون لێرەدا واتە هیڵانە و لانە و ماڵی ئەو زیندەوەرەی کە تیایەتی، لێرەش بووە بە ئیدیۆم بە کەسێک کە زۆر درۆ بکات و هەمیشە زمانی بۆ درۆکردن بەکار بهێنێت و تەنیا درۆی لێ بێتە دەرەوە بەتەوسەوە پێی دەوترێت فڵانە کەس کونە درۆیە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 345 مرة