بوویتە نێری وەرتی یان
ناوچەی کوێستانەکانی باڵەکایەتی لە گوندی وەرتێ بە بژوێن و پاوان و لەوەڕگای لاپاڵ و هەرد و کێو و ئاوی سازگاری کانی و کانیاو و قەڵبەزانەوە، وایکردووە ڕانە بزن و مێگەلەکان تێر و پڕ بن، بزنەکانیان زوو بە تەگە بێن، نێری و سابڕین و تەگەکانیش قەڵەو و تێر گیا و ئاوی سازگارن، کە کاتی جووت بوونی بزنەکان هات ئەوان زۆر بەخورتی دەپەڕن و لەکاتی پەڕین بزنەکان کووڕ و پشتەوشار دەکەنەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە پیاوی بێ ناموس و مێباز کە زۆر بەدوای ژنانەوە بێت دەوترێت: بوویتە نێری وەرتیان. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 266 مرة