کەلاکە سەیە
سەگ، ئاژەڵێکە لە کەلتووری ئیسلامەتیدا بەرکەوتنی گڵاوت دەکات بەو هۆیەوە پیس و قێزەون دێتە بەرچاوی خەڵک، ئینجا ئەگەر بتۆپێت لاشەکەی دەپەڵمێت و هەڵدەئاوسێت بۆنی گەنیوی و ڕزی و شیبوونەوەی مرۆڤ گێژ و وڕ دەکات چونکە یەکجار بۆنێکی ناخۆشە، ئینجا کەلاکی سەکی کەوتوو، بووە بە ئیدیۆم بە کەسێکی ساختەچی و کڵاوچی و بێ کەڵک و پیروپەککەوتە بەتەوس و گاڵتەپێکردنەوە دەوترێت: کەلاکە سە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 32 مرة